به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری زاخۆ بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وارو شوێنی گه‌شتیاری زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری هه‌ردوو شاره‌دێی دهركارو باتیفا له شارۆچكه‌ی زاخۆ، بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وارو شوێنی گه‌شتیاری زیانیان پێگه‌یشتووه.
چیا ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری زاخۆ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كه له‌به‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی و شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و توركیا ڕێگه ناده‌ن گه‌شتیاران سه‌ر له سنووره‌كه بده‌ن و گوتیشی تا ئێستا بیست و پێنج هاوینه‌هه‌وار له‌به‌ر ئه‌و شه‌ڕه داخراون.
چه‌كدارانی پەکەکە دەستدرێژی دەکات و بێڕێزیی بەرانبەر بە قەوارەی سیاسی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوە ڕوونە هەبوونی چه‌كدارانی پەکەکە بووەتە هۆی چۆڵکردنی هەزاران گوند و شارۆچکە و ئاوارەبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.