بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر بڕی زیاتر لە 300 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەشاری هەولێر بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021 لە چالاكییەكی فراواندا دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگری ورد و بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمەئەمنییەكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە شاری هەولێر دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 300 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
ئاماژه بهوهشكراوه ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرانە بریتین لە حەشیش، زرنیخ و رەساس کە زیاتر بیانییەکان بەکاری دێنن، هەروەها نرخیشی هەرزانە و مەترسی دەکرێ زۆر بڵاوببێتەوە، ئەو کەسانەشی کە گیراون نیپاڵی و پاکستانین.
ئهو بڕه ماددهیه له چوار ماركێت و سێ كۆگای شارۆچكهی عهنكاوهی سهر به پارێزگای ههولێر دهستی بهسهردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.