Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:29

فەرەنسا: سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین

پێشمەرگە هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانی ئێمەن لە دژی داعش
کوردستان TV
100%


کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر  هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سەر پێشمەرگە لە چیای مەتین لەئامێدی دەربڕێت و رایده‌گه‌یه‌نن: پێشمەرگە هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانیی ئێمەن لە دژی داعش، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەرگیان و سەلامەتیان.
 کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نن:  سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگانە دەکه‌ین کە لە هێرشەکەدا شەهیدبوون.

رۆژی شەمه‌ی رابردوو، لە چیای مەتین لە ئامێدی، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.