Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:45

ته‌ندروستی هه‌رێم داوا له‌ ته‌ندروستی عێراق ده‌کات ڤاکسین بۆ په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌کانی هه‌رێم دابین بکات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ته‌ندروستی، عێراقی فیدراڵ تائێستا ڤاكسینی بۆ په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كانی هه‌رێم دابین نه‌كردووه‌.

له‌ لێدوانێیكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكدرنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كان رایگه‌یاند: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌و په‌نابه‌رانه‌ زۆر گرنگه‌، به‌ڵام تاكوو ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڤاكسینی ئه‌و ئه‌و ئاواران نه‌ناردووه‌، ته‌نها به‌ رێی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی  پازده‌ هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین دراوه‌ به‌ به‌شێك له‌و ئاوارانه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  داوای كرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ به‌ زووترین كات بڕی پێویست ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی نیشته‌جیی ناو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.