Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:46

جووتیار عادل: په‌که‌که‌ بازگه‌ی گومرکی له‌ سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان داناوه‌

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: پەکەکە بووەتە هۆی شەهیدکردن و ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، نازانم بە چ حەقێک ئەو مافەی بەخۆی داوە ئەو دەستدرێژییە بکات.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی هێرشی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئه‌م هێرشه‌ ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق كاری جدی بكات بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

دكتۆر جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی په‌كه‌كه‌ بۆته‌ هۆكاری شه‌هیدكردن و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و بازگه‌ی گومركی له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داناوه‌.

د.جووتیار عادل دووپاتیشیكرده‌وه‌، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ كۆتایی پێ بێت و هیوادارین له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستێكی گونجاو له‌ حكومه‌تی عێراق ببینین.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هیواخوازن لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو شایستە داراییانەی لە بودجەدا دەستنیشانکرداوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێریدرێن، بۆیە پێموایە ئەو بابەتە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو دۆسیه‌ گرنگ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان  تایبه‌ته‌ به‌ خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت و دووه‌میشیان په‌یوه‌ندی به‌ داهاتی نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، وه‌ك حكوومه‌ت بڕیارمان داوه‌ هه‌ر سی رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش بكه‌ین و گوتیشی، دواكه‌وتن له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه‌ بوو.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ناردنی هێزێكی هاوبه‌ش بۆ چاودیریكردنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م چوونی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، جوتیار عادل گوتی: ئاماجی حكومه‌ت له‌ پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌بێ جیاوازی و دووپاتیكرده‌وه‌، هه‌ندێك پێشێلكاری یاسایی له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان هه‌ن‌، بۆیه‌ ده‌بێت یاسا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.