Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:42

ئه‌ردۆغان بۆ بایدین: سیسته‌می به‌رگری مووشه‌کی ئێس 400ی رووسی چالاک ناکه‌ین

 ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكاییه‌كاندا هه‌ڵده‌گیردرێت
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی دیداری نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدین كه‌ بڕیاره‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ له‌ برۆكسێل ئه‌نجام بدرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان به‌ بایدین ده‌ڵێت كه‌ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 چالاك ناكات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ژه‌نه‌ڕاڵێكی خانه‌نشینی توركیا به‌ ناوی توركه‌ر ئه‌رتورك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توركیا بڕیاریداوه‌ كه‌ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 كه‌ له‌ رووسیا كڕیویه‌تی چالاك نه‌كات و له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیرلیك كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێیادا به‌جێ بوونه‌، هه‌ڵده‌گیردرێن.

توركه‌ر ئه‌رتورك هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی ئه‌م بڕیاره‌ی توركیا به‌ لایه‌نی ئه‌مریكی راده‌گه‌ینێت و به‌مجۆره‌ هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌نرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.