سپێنسه‌ر كۆكسی، حاكمی ویلایه‌تی یوتا له ئه‌مریكا به‌هۆی بێ بارانی ئه‌مساڵ ، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی ئایینین، نوێژه بارانه بكه‌ن و نزا و پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باران ببارێت.
حاكمی ویلایه‌تی یوتا له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ به‌رێوه چوونی مه‌راسیمی ئاینیی كردووه و داوایكردووه كه هاووڵاتیان له (4 و 5 و 6)ی ئه‌م مانگه‌دا، نزا و نوێژكردن بۆ بارانبارین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یانێت : ئه‌و كه‌م ئاوییه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر ده‌غڵودان و كشتوكاڵ و زیان به‌ژیانی زه‌وی و ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه من داوا له دانیشتوانی یوتا ده‌كه‌م به‌سه‌رجه‌م په‌یڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شداری له نوێژه بارانه‌دا بكه‌ن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.