لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، ئەنجامدەرانی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر پێشمەرگە بەسزا دەگەن.
لە راگەیێندراوێکدا، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ترسنۆكانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه نا عێراقییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی چیای مه‌تین له پارێزگای دهۆك كرایه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌ستدرێژیكارێك بۆ سه‌ر خوێنی عێراقییه‌كان و ئاساییشهكهیان سزای دادپه‌ره‌وه‌رانه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پێنج شه‌هیدی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ئه‌و هێرشه ده‌خوازین.
هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر سووربوونی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی له سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق و رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور رێگه نادات خاكی عێراق ببێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.