شەوی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە، لە ناوچەی (کاوێرکەوا – داوێ)، هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه رایگەیاند: لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی، کە لەو ماوەیەدا داعش کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهیدکردن و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەیەک، لەوانە ( نقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسین).
شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزەکانی پێشمەرگە، بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەویەوە، لە ناوچەی (کاوێرکەوا – داوێ)، هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش و ناوچەیەکی فراوانیان لێ پاککردنەوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران، هەروەها چەند مۆڵگەیەکیان وێران کرا، کەتیایدا دەمانەوە و پیلانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان تێدا دادەڕشت، چەند پارچە چەک کەوتنە دەست پێشمەرگە.
ئەمە پەیامێک بوو بۆ تیرۆریستانی داعش، کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەموو کات ئامادە و دەست لەسەر تفەنگن بۆ بەرگری کردن لە نیشتیمانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.