له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە، له‌هۆڵی په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ جه‌میل ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز بەڕێوەبەری گشتیی دڵنیایی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای فه‌رمی پوولی عێراق ژمارە 71ی ساڵی 2021 کراو بۆ زیاتر گفتوگۆکردنیشی، لیژنە بڕیاریدا لەکۆبوونەوەی داھاتوودا میوانداریی لایەنی پەیوەندیدار لەحکومەت بکات، بۆئەوەی خوێندنەوەیەکی تێروتەسەل بۆ بڕگەو مادەکانی پڕۆژەیاساکە بکرێت.
لیژنەی دارایی پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی یاسای فه‌رمی پوولی عێراق تاووتوێ دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.