Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:21

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی : هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین

یه‌كێتی هاوخه‌بات و هاوپه‌یمانێكی گرنگ و سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌
کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی (46)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ  به‌ڕێز/ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی (46)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له‌ كار و به‌رنامه‌كانتان بۆ خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوخه‌بات و هاوپه‌یمانێكی گرنگ و سه‌ره‌كی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و، ھاوشان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ به‌دیهاتن و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان، بۆیه‌ ئومێده‌وارین له‌و قۆناغه‌شدا به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌رزر اگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان و، به‌ گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ریه‌وه‌ به‌ پێی پێویستی قۆناغه‌كه‌ ده‌وری شیاوی خۆی ببینێ.

 له‌م یاده‌دا، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیمان شانبه‌شانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌ و سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانمان و پاراستی قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..

مه‌كته‌بی سیاسی  پارتی دیموكراتی كوردستان

1/6/2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.