Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:31

بوونی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان زیانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بۆچی پ ك ك هه‌رێمی كوردستانی كردۆته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ توركیا مسته‌فا شه‌فیع ئیدیلبی  رایگه‌یاند ، له‌ كاتی شه‌ڕ زیاتر كوردستان و وێران ده‌بێت ، داگیركاری كوردستان واتا تاڵان كردنی كوردستانه‌ ،

پێویسته‌ توركیا شه‌ری خۆی له‌ گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی كردۆته‌ بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ پێ بدات ، ئه‌وه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراقه‌و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش به‌رپرسه‌ له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ ده‌گوزه‌رێت .

هۆكاری هێرشی توركیا ، زیاتر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه‌ ، وه‌كو ئێمه‌ وه‌ك كورد شه‌ڕ چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه‌ ، ئامانجێكه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئازادیه‌ ، یان ئه‌وه‌ته‌ دووچاری حاله‌تێكی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه‌ .

 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێناو شه‌ڕ ناكرێت وڵاتێكی دیكه‌ وێران بكه‌یت ، كوردستانیش به‌ پێی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی بارودۆخی كوردستان له‌ پارچه‌یه‌ك بۆ چارچه‌یه‌كی دیكه‌ جیاوازه‌ .

ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ بوونی هه‌یه‌ ، دووره‌ له‌ ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌ ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت نه‌ پرسی كه‌ركووك له‌ پرسی باكووری كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ .

عێراق وتوركیا وه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وان به‌رپرسن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌

پرسی كورد له‌ توركیا ، دۆسیه‌یه‌كی داخراوه‌ ، هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه‌ نیه‌ .

به‌پێی هه‌موو بۆچوونه‌كان ، به‌ شه‌ڕ كیشه‌ی په‌كه‌كه‌و توركیا یه‌كلایی نابێته‌وه‌

پارتی له‌ هه‌موو لایه‌ك زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه‌ ، له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا ، زیاتر له‌ 20 جار گونده‌كان دووباره‌ سووتاوه‌ته‌وه‌ .

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دژ به‌ پارتی كه‌ پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی لێ به‌دی نایه‌ت .

لای خۆیه‌وه‌ كاك ئه‌دیب جه‌عفه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركار سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ روویداوه‌ له‌ نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و توركیا رایگه‌یاند :

 

هاتنی په‌كه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ ناوچه‌كه‌ داوه‌ له‌ رووی تۆپپارانكردن و چۆلبوونی چه‌ندین ناوچه‌ی جیا جیا ، جگه‌ له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چیای شه‌رانشێ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ .

داواكارین ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ ناو خاكی هه‌ڕێمی كوردستان بۆ ناو خاكی توركیا بگوازنه‌وه‌ .

شه‌وی رابردووش زیانی گه‌وره‌ به‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و چه‌ندین به‌رووبوومی كشتوكاڵی زیانی پێكه‌وتووه‌ ، جگه‌ له‌ بڕینی دار له‌ ناوچه‌كه‌

 

لایه‌نی سیاسی پێویسته‌ هه‌ڵوێستی جیدیان هه‌بێت ئه‌و هێرشانه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌  هه‌روه‌ها داوای په‌كه‌كمه‌ بكه‌ن كه‌ هێزی خۆی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بكشێنێتهوه‌

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.