جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بەڵێنیدا لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کە وابڕیارە لە شازده‌ی مانگی حوزه‌یران بەڕێوەبچێت بە ڤلادیمێر پوتن ڕابگەیەنێت ئەمەریکا ڕێگە بە ڕووسیا نادات مافەکانی مرۆڤ پێشێل بکات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە وتارێکدا وتی دوو هەفتەی دیکە لە جنێڤ چاوم بە سەرۆک پوتن دەکەوێت، بە ڕوون و ئاشکرا پێی دەڵێم چیتر ئێمە دەستەوەستان ناوەستین لەکاتێکدا ئەوان ئەم مافانە پێشێل دەکەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له مانگی شوباتی رابردوودا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا گفتوگۆیه‌كی دوور ودرێژی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا ئەنجامداوە، گوتی بە ڕوونی پێم وتووە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نیبە جگە لە بەرگریکردن نەبێت لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوە ئێمەین.
بڕیاره له شانزده‌ی حوزه‌یرانی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك، جۆ بایددن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له جنێڤی پایته‌ختی رووسیا له‌گه‌ڵ ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا كۆببێته‌وه، ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتون و مۆسکۆ لە ئاستێکی خراپدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.