Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:23

تاوەرێکی هێڵی هاوردەکردنی تەزووی کارەبا لە پارێزگای دیالە تەقێندرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەرێکی هێڵی هاوردەکردنی تەزووی کارەبا كه‌ لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای دیالە ده‌گوازێته‌وه‌  بە بۆمبێکی چێندراو تەقێندرایەوە.

ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق به‌ میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی رایگه‌یاند‌: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەرێکی هێڵی کارەبای ئێران كه‌ ناسراوه‌ به‌ مێرساد به‌ بۆمبێكی چێندراو ته‌قێندراویه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وشكردووه‌، هێڵەکە کارەبا بۆ زیاتر لە نیوەی پارێزگای دیالە دابین دەکات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاكه‌ بڕاوه.

عه‌بادی راشگه‌یاندووه‌، بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای هێڵی مێرساد، پاریزگای دیالە چوارسه‌دو هه‌شتاو پێنج مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی برینی كاره‌با له‌ زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ و کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی دانانی كاره‌بای شاری بەغداش کردووە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وشكراوه‌، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌گه‌ڵ هێزێكی ئاسایشدا چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دووبارە دانانی تاوەرێکی نوێ و گەڕاندنەوەی کارەبا.

عێراق بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا رۆژانه‌ هه‌زارو دووسه‌د مێگاوات كاره‌با و بیست ملیۆن سێجا گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاوردە دەکات، لە کاتێکدا رۆژانە پێویستی بە بیست و حه‌وت هەزار مێگاوات کارەبایە بۆ دابینکردنی کارەبای بیست و چوار كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی، کەچی لە باشترین دۆخدا لووتکەی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لە عێراق رۆژانە ناگاتە نۆزده‌ هەزار مێگاوات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.