Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:28

وەزارەتی کشتوکاڵ: کێشەی رەوانەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێم بۆ عێراق چارە کرا

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌چاكانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، دوای ھەوڵی بەردەوامی حکوومەتی ھەرێم بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و ھەناردەکردنی بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بۆیە بڕیار درا بە کردنەوەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ڕووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستاندا بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێم.

لای خۆشیەوە، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەریم سلێمان رایده‌گه‌ێنێت: رێککەوتن کراوە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی بۆ عێراق و لەمەودوا رێگە بە بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێم  دەدرێت بچێت بۆ عێراق، کە ئەمە یەکێکە لە خاڵەکان و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقیش لەسەری رێککەوتووین".

ده‌شڵێت، جگە لەوە، ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتوون، ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانە و بڕیارە لە بەیاننامەیەکدا تەواوی خاڵەکان ئاشکرا بکرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.