Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:26

دەزگای خێرخوازی بارزانی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە خەلیفان بنیات دەنێت

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان رايگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سنووری شارەدێی خەلیفان نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن بنیات دەنێت، کە بە تەواوبوونی، خزمەتێکی گرینگ لە کەرتی تەندروستی بە ھاووڵاتیان و نەخۆش دەگەیەنێت.

مەغدید مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان رایده‌گه‌ێنێت: خۆشبەختانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پڕۆژەی نەخۆشخانەیەک لە سەنتەری ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێت و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت، ھەفتەی رابردووش وەزیری تەندروستی سەردانی ناوچەکەی کرد و ھەروەھا ھەموو پێداوستییەکانی پەیوەست بە بواری تەندروستی، بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێت.

ده‌شڵێت، چەند پڕۆژەیەکی تر لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان لە داھاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت بۆ خزمەتکردنی ھاونیشتیمانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.