وەزارەتی كشتوكاڵ رایدهگهێنێت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی سێ پڕۆژەیاسای گرنگهوه، هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری لەکەرتی تایبەت دەڕهخسێت.
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: سێ پڕۆژە یاسای گرنگ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پاش ئامادەکردن و تاوتوێکردنی، بەم زوانە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێ.
راشیدهگهێنێت: پڕۆژەی ڕەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها پڕۆژەی دامەزراندن و دەستەبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچوان لە کاتی دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت.
حوسێن حەمەکەریم، ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پڕۆژەیەكیشیان هەیە بۆ دامەزراندنی لیژنەی نیشتمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.
ههروهها دهشڵێت، لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە و هەنگاوی گرنگن لە پێشخستنی كهرتی کشتوکاڵی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان.
لهكۆتاییدا رایدهگهێنێت: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵ و فەراهەمكردنی بەرهەمهێنان و هەلی كار لەو بوارەدا دهدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.