Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:33

ئه‌مڕۆ شاندی دانوستاندکاری ھەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 31 - 5 - 2021 ، شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌ست به‌گفتوگۆكانی له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێ كردنی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات .

بەختیار حاجی  بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌: بریاره‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌بێت و دواتر دیدارو كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.