Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:28

کۆمیسیۆن : ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن لە میانی 24 کاتژمێردا رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە میانی 24 کاتژمێردا لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە رادەگەیەنرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە کۆی دەنگ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی کە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بە دەست، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتیی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران رابگەیەنرێت و ھاتووە:"ئەگەر ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگدان بە ئەلیکترۆنی جیاوازییەکەیان بەڕێژەی پێنج لەسەدای کۆی گشتی دەنگەکان زیاتر بێت، ئەوا جارێکی دیکە جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بە دەست لە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەنجام دەدرێتەوە" .

باسی لەوەشکردووە کە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە میانی 24 کاتژمێردا لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە رادەگەیەنرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.