Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:21

له‌هێرشێکی داعشدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی شەڕو پێکدادانی نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە ، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوون.

لەمبارەیەوە ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی دیالە رایگەیاند کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھەوڵیانداوە ھێرش بکەنە سەر قەزای خانەقین باکووری دیالە و لەلایەن ھێزەکانی لیوای 23ی سەربە حەشدی شەعبی بەرپەرچی ھێرشەکە دراوەتەوە و گوتی:"لە میانی بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆریستانی داعشدا روویداوە".

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.

لە لایەکی دیکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپا پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ناحیەی کوبێسە سەربە قەزای ھیت رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دۆزیوەتەوە و ھاتووە:"ماتۆرسکیلە بۆمبڕێژکراوەکە، بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی ئامادەکرابوو کە دواتر لەژێر کۆنترۆڵدا لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە، تەقێندراوەتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.