Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:21

داعش ھێرشی کردە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشتی قەزای دووبز

کوردستان TV
100%

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشتی قەزای دووبز.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوەیەکی ئەمنی راگەیاندووە، کاتژمێر یانزدەی شه‌وی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشتی قەزای دووبز و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پاسەوانانی بەنداوەکە و چەکدارانی داعش روویداوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان چەکدارانی داعش لەدوورەوە بەچەکی کلاشینکۆف ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی فەوجی دووی لیوای 31ی فیرقەی ھەشت کە پاسەوانی بەنداوەکەن بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.
بەپێی زانیاریەکان ئەمە بۆ دووھەم شەوە لەسەریەک چەکدارانی داعش ھێرش دەکەنە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشت لە ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.