رۆماننوسی ناوداری توركیا ئۆرهان پامۆك رایگه‌یاندوه كه به هۆی جۆری بیركردنه‌وه و لیبیراڵ بوونییه‌وه، دانی به مافی هاووڵاتییه كورده‌كان له توركیادا ناوه و له تێكۆشانی كورده‌كان بۆ به‌ده‌سته‌وه هێنانی مافه ره‌واكانیان حه‌قی به هاووڵاتییه كورده‌كان داوه.
پامۆك باسی له‌وه كردووه كه به هۆی ئه‌وه‌یه‌وه مافی به هاووڵاتییه كورده‌كان داوه، سه‌ره‌تا هێرشی په‌رت و بڵاوی ده‌كرایه سه‌ر به‌ڵام به‌دوایانه هێرشه‌كانی سه‌ری زیادیان كردووه و بگره هه‌ڕه‌شه‌یشی لێوه ده‌كرێت.
پامۆك جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له توركیا شتێك به ناوی دیموكراسی و ئازادی نه‌ماوه و له توركیا دیموكراسی ته‌نیا له سه‌ر سه‌ندوق و له كاتی ده‌نگداندا هه‌یه.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه پامۆك رۆماننووسێكی ناوداری توركیایه و به هۆی ره‌خنه كردن له ده‌سه‌ڵات و جۆری بیركردنه‌وه‌ی، ناچار بووه توركیا به‌جێ بهێلێت و له ئه‌ورووپا بگیرسێته‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.