Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:29

عەممار حەکیم: بایکوتکردنی ھەڵبژاردن وڵات رووبەڕووی مەترسیی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەم لەوەی ھانی دەنگدەرانی عێراق بدەن کە بەشداری فراوان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا، بکەن.

سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم لە چوارەم کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو گوتی: "داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەم لەوەی ھانی دەنگدەرانی عێراق بدەن کە بەشداری فراوان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا، بکەن".

ئاماژەی بەوەیشدا کە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، ئەرکێکی نیشتمانییە و بەشداریکردنە لە بنیاتنانی دەوڵەت و گوتی: "بایکوتکردنی ھەڵبژاردن، پاشگەزبوونەوەیە لە ئەرکی نیشتمانیی و، جگە لەوەیش وڵات رووبەڕووی مەترسیی دەکاتەوە".

 عەممار حەکیم باسی لەوەشکرد کە بەشداریکردنی فراوان لە ھەڵبژاردن، کێشە و قەیرانەکان چارەسەر دەبن و ھەروەھا گۆڕانکاریی و چاکسازیی بەدی دێت و گوتی: "راستکردنەوەی پڕۆسەی دیموکراتی گرێردراوە بە ھەڵبژاردنی گەل".

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.