هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد(دانا عه‌بدولجه‌بار) ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ناوی (هه‌ولێر) بڵاوكرده‌وه.
گۆرانی(هه‌ولێر) كه ناونیشانی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه، دانا عه‌بدولجه‌بار خۆی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و (بڵند سۆران) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه. .
هونه‌رمه‌ند ،دانا عه‌بدولجه‌بار ،ناوی ته‌واوی (دانا عه‌بدولجه‌بار شه‌وكه‌ت)ه، ساڵی 1969 له‌دایك بووه، ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه به‌شی مۆسیقا، ساڵی 1987 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ر كردووه، له چه‌ندین كۆنسێرت و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌شداری كردووه، چه‌ندین ئه‌لبومی بڵاو كردۆته‌وه له ساڵه‌كانی 1990- 1993 جێم مه‌هێڵه- 1996- 2000 قه‌ده‌ر- 2002 سه‌مای دڵ- 2003 دیاری- 2006 تۆ گوڵ نه‌بووی، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی جگه له تێكستی شاعیران تێكستی خۆشی به‌كار هێناوه، ساڵی 2010 ئه‌لبومێكی گۆرانی به‌ناوی (خه‌یاڵ) بڵاو كردۆته‌وه و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی له‌و ئه‌لبومه كلیپ كردووه، وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمی (قه‌ده‌ر) ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.