Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:25

ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارییه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به‌ کۆرۆناو جگه‌ره‌کێشان ده‌دات

کوردستان TV
100%

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت  به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن ئه‌گه‌ر تووشی كۆرۆنا ببن، زیاتر له‌ كه‌سانی دیكه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.  

له‌مباره‌یه‌وه‌ تیدرۆس ئیدحاتوم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه‌ گوتی: ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن تووشی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر له‌كه‌سانی دیكه‌ به‌رێژه‌ی سه‌دا 50 ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان باشترین كاره‌ كه‌ بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوونیان به‌كۆڕۆنا كه‌متر ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له‌ وڵاتان كرد رۆڵی خۆیان له‌ هه‌ڵمه‌تی رێكخراوه‌كه‌دا بگێڕن كه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان ده‌ستی پێكردووه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.