Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 10:19

ئه‌مریکا پلان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر میلیشیاکانی ئێران له‌ عێراق داده‌نێت

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپۆرتێك ئه‌مریكا پلان بۆ هێرشكردنه‌ میلیشیاكانی ئێران له‌عێراق داده‌نێت و پنتاگۆن-یش ئاماده‌ نییه‌ وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ بداته‌وه‌.

پێگه‌ی The daily caller  رۆژی هه‌ینی له‌ راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) پلان بۆ داواكارییه‌كی جۆبایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له‌ عێراق داده‌نێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)  ئاماده‌ نه‌بوو وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی The daily caller بداته‌وه‌ كه‌ باسی له‌ هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له‌ عێراق كردبوو.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامی پرسارێكی كه‌ناڵی حوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌  ته‌نها گوتی: هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ناده‌م.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.