سهرۆكی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، رووبهڕووی ههوڵێكی تیرۆركردن بوویهوه و دووان له پاسهوانهكانی بریندار بوون.
لەراگەیەندراوێکدا، نووسینگەی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عیراق هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی سەلیم جبوری پشتڕاستکردەوە و ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو هەوڵەوە دوو لە پاسەوانەکانی سەلیم جبوری برینداربوون، بەڵام خۆی بە سەلامەت رزگاری بووە.
نوسینگەی سەلیم جبوری ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسانێک هەن کە، توانا و هونەری ڕکابەریان نییە و تەنها دەتوانن بە چەک مەترسی و هەڕەشە دروستبکەن.
دوێنێ پێنجشەممە، کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە نێوان ناوچەی میقدادییە بۆ باعقوبە واتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی باعقوبە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و دوو کەس لە کارمەندانی نوسینگەکەی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.