Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:28

له‌ ئه‌مریکا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە، هەشت کەس کوژران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ناوچەی سان خۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاند، لە وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتیدا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە، هەشت کەس کوژران و هێرشبه‌ره‌كه‌ش لە ریزی کوژراوەکاندایە.

بەگوێرەی وتەی پۆلیسی ناوچەی سان خۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە وێستگەیەکی شه‌مه‌نده‌فه‌ری گواستنەوەی گشتیدا، هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

ڕەشێل دەیڤس، گوتەبێژی پۆلیسی سانتا کلارا رایگه‌یاند، پۆلیس ده‌ست به‌ جێی گه‌یشتبوونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و داوایان له‌ خه‌ڵكی كردبوو دوور بكه‌ونه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌، دەستەی لێکۆڵێنەوەی بۆمب شوێنی ڕووداوەکە گەڕاون و ئامێرێکی تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی سانتا کلارا گوتیشی، هێرشبه‌ره‌كه‌ كارمه‌ندێكی وێستگەیەکی گواستنەوەی گشتی بووه‌ و هەشت لە هاوکارەکانی خۆی بە فیشەک کوشت و بڕوا دەکرێت هێرشبەرەکە یەکێک بێت لەو کەسانەی کە کوژراون، پۆلیس هیچ زانیارییەکی ته‌واویان لەسەر چۆنیەتی کوشتنی هێرشبه‌ره‌كه‌ نه‌زانیوه‌، به‌ڵام به‌ بۆچوونی لێكۆله‌ره‌كان هێرشبه‌ره‌كه‌ دوای ته‌قه‌كردن له‌ هاوكاره‌كانی ته‌قه‌ی له‌ خۆشی كردووه‌ و خۆی كوشتووه‌.

رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا ساڵانە چەندین جار دووبارەدەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە، قوربانی و برینداری لێدەکەوێتەوەو لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا رووداوی تەقەکردن هەبووە و بەو هۆیەوە دوازده‌ کەس کوژراون، حکومەتی ئەو وڵاتەش لەرێگای دەرکردنی یاسای تایبەت بە رێگریکردن لە بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی چەک و هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی چەکەوە، هەوڵی بنەبڕکردنی ئەو حاڵەتەی داوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.