لە سنووری خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوون، له شارۆچكه‌ی داقوقیش ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا.
په‌یامنێرێ كوردستان تیڤی له سنوره ڕاگەیاند: دوێنێ پێنجشەممە، لە سەر ڕێگایەکی خۆڵ لە نێوان گوندی بیرئەحمەد وزەرگە ڕۆژئاوای شارۆچکەی خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی سوپای عێراقدا تەقییەوەو بەو هۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوون".
گوتیشی: برینی یەكێكیان زۆر سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگەیاند: " پاش ئەو تەقینەوەیە ناوچەكە بە هێزی ئەمنی گەمارۆ دراوە".
شایه‌نی باسه جموجۆڵی تیرۆستانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌و نێوه‌نده‌شدا رۆژی پێنجشه‌ممه تیرۆستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی له ناوچه‌ی شای له شارۆچكه‌ی داقوق و له ئه‌نجامدا پۆلیسێكی فیدڕاڵی به پله‌ی نه‌قیب كوژرا، كوردستان تی ڤی زانیویه‌تی كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كوژراوه ناوی ئه‌یهاب زیدان ئهلشهمهریه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.