بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئهمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٥/٢٧ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندنین: ئێوارهی ئهمڕۆ بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لە ناحیەی تەکیە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ گیانی لەدەستاوە دوای گەیاندنی تەرمەکەی بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
گووتیشی، هەر ئەمڕۆ لە روداوێکی تری هاتوچۆدا لە ناحیەی سەنگاو پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ برینداربوە دوای ئەنجامدانی هەموو فریاگوزارییە سەرەتایەکان بۆی دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی بەشی فریاکەوتنی خێرا 122 ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لەسلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ پێنج شەممە ٢٠٢١/٥/٢٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.