Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:25

له‌ دەریاچەی دوکان ژمارەیەک ئەفسەرو ھاووڵاتی پەلاماری کارمەندێکی پۆلیسی دارستان دەدەن و برینداری دەکەن

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: قائیمقامی دوکان سەردانی ماڵی کارمەندەکەی دارستانی کرد لە بناری چیای کۆسرەت لە ناحییەی خدران کارمەندەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە بە نۆ تەقەڵ برینەکەی دەدورنەوە .

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: 

ئەفسەرو ھاوڵاتیەکان بە نایاسای سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون لە دەریاچەی دوکانداو کارمەندەکەی دارستانیش لەکاتی ئەرکدا بووە . شەوی ڕابردوو چەند ئەفسەرێک لە پۆلیسی ناوخۆو پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوو تیژی لەگەڵ چەند ھاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکاندا بە نایاسای ڕاو دەکەن .

کاتێکیش دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران کە لەکاتی ئەرکدا بوون و لە نزیک کاتژمێر ١٢ی شەو دەچنە لایان تا بزانن ڕاو چین یان گەشتیار ... ئەفسەرەکان و ھاوڵاتییەکانیش دەڵێن بۆ گەشت ھاتوین .بەڵام کاتێک دوو کارمەندەکە کەلوپەلی ڕاوکردن دەبینن و دەیانەوێت دەستی بەسەردا بگرن .ھێرش دەکەنە سەریان و کارمەندێکیان بریندار دەکەن .

بەیانی ئەمڕۆش سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان بە ھاوڕێیەتی بەڕێوەبەری ناحییەی خدران و عەقید ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و و بەڕێوەبەری ئاسایاشی ناحییەکە و چەند ئەفسەرێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەچنە ماڵی کارمەندە بریندار بووەکە .

لە بارەی ڕووداوەکەوە قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند : لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەکە دەکەن لە پۆلیس و بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکانی ڕووداوەکە ، وتیشی ئەوکارمەندە یەکێک بووە لە کارمەندە نمونەیەکان و لەکاتی ئەرکدا ھێرشی کراوەتە سەر . وە ڕاشیگەیاند وێڕای سوپاس و دەستخۆشیان لە کارمەندەکە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکەی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕیوە.

وە بەکەسوکارەکەشیان ڕاگەیاندووە دۆسیەکە لە دادگایەو چاوەڕوانی دەرەنجامی ڕێکارە یاساییەکان بن .

جێی باسە ساڵانە لەکاتی قەدەغەی ڕاوی ماسی چەندین ھاوڵاتی بە نایاسای ڕاو دەکەن و لە ناویشیاندا چەندین بەرپرس و ئەفسەر ھەن .

وە کارمەندانی دارستان و ژینگەش ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا ڕێگری بکەن لە سەرپێچی کاران و مانەوەی سامانی ماسی. لەسەر ئەم ڕووداوەش جگە لە ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تاوانباران ، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتی ناوخۆ لێپێچینەوە لە ئەفسەرەکان بکەن .

راگەیاندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.