ئه‌مڕۆ (27)ی ئایاری 2021، (52) ساڵ به‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی دهۆكدا تێده‌په‌ڕێت و مه‌راسیمێك بۆ ئه‌و یاده به‌ڕێوه ده‌چێت.
شاری دهۆك ده‌كه‌وێته پانتایه‌ك له نێوان دوو زنجیره چیای شه‌ندۆخا له باشوور و چیای سپی له باكوور و چیای مام سین له رۆژهه‌ڵات، له رۆژئاوادا ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌شتایه‌ك و ئاوهه‌وایه‌كی گه‌شتیاری هه‌یه. هاوسنووره له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و سووریا، له سنووری پارێزگای دهۆك نه‌ته‌وه‌ی كورد و كلدان و ئاشوور و ئه‌رمه‌ن ده‌ژین، هه‌روه‌ها ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی و یه‌زیدی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. چه‌ندان شوێنه‌وار و هه‌ڵكۆڵدراو له‌م سنووره‌دا هه‌یه. ده‌یان میوانخانه و چێشتخانه و مۆتێلی لێیه، مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌واری و مۆزه‌خانه‌ی كولتووری و موزه‌خانه‌ی كولتووری ئێزیدیه‌كانی لێیه. شاری یاری و بازارAی سه‌رده‌م و باخچه‌یه‌كی بچوكی ئاژه‌ڵانی هه‌یه، چه‌ندان سه‌نته‌ری رۆشنییری و زانكۆی دهۆكی لێیه، سنووری پارێزگاكه چه‌ندان شوێنی گه‌شتیاری و شوێنه‌واری له ده‌وروبه‌ریدا هه‌یه. سه‌ری چیای زاوا و گه‌ڵی دهۆك دوو شوێنی گه‌شتیاری نزیكی ئه‌م شاره‌ن. ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی پانی(43,20) و (44,10) رۆژهه‌ڵات. وهێڵی بازنه‌ی (36,40) و (37,20) باكوور.
رۆژی (27)ی ئایاری ساڵی (1969) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق، دهۆك وه‌ك پارێزگا دیاریكرا و ساڵانه‌ش له‌و رۆژه‌دا به چالاكی و مه‌راسیم و ڤیستیڤاڵ یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌مساڵ له‌ژێر دروشمی (به‌رده‌وام ده‌بین)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك، ساڵیادی به‌پارێزگابوونی دهۆك پیرۆز ده‌كات و ئاشكرایده‌كات ئه‌مڕۆ له پاركی پانۆراما رێوڕه‌سمێك به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ده‌كرێت.
دھۆك، شارێكی گه‌وره‌ی باشووری كوردستان و ناوه‌ندی پارێزگای دھۆكه و له ناوچه‌ی بادینان ھه‌ڵكه‌وتووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی به شێوه‌زاری كورمانجی (بادینی) قسه ده‌كه‌ن و دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه به گشتی به زیاتر له یه‌ك ملیۆن و (200) هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت
هه‌ندێك له شوێنه گه‌شتیارییه گرنگه‌كانی ناوشاری دهۆك
• كه‌نیسه‌ی مارت ئالاها: ده‌كه‌وێته نزیك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆنترین كه‌نیسه‌یه له‌دهۆك.
• كۆمه‌ڵگه‌ی مازی: كۆمه‌ڵگه‌ی مازی له بازاڕێك و شاری یاری دریم ستی و میوانخانه و مۆتێل و چێشتخانه و مه‌له‌وانگه‌ی كراوه و داخراو پێكهاتووه.
• پاركی ئازادی: ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی شاری دهۆك، له نزیك یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك، كه له باخچه و چێشتخانه و كافتریا پێكهاتووه.
• زه‌ری پارك: ده‌كه‌ویته نزیك مۆتێله‌كانی زه‌ری لاند، كه باخچه و یاری منداڵان و چێشتخانه و كافتریای لێیه.
• كتیبخانه‌ی گشتی به‌درخانییه‌كان: ده‌كه‌ویته سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی له ناوشاری ده‌هۆك، 120هه‌زار كتێبی جۆراوجۆری تێدایه، شوێنی پشودان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه.
• شاری یاری دهۆك: ده‌كه‌وێته ناوشاری دهۆك و پێكهاتووه له باخچه و چێشتخانه و یاری منداڵان و كافتریا.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.