دوێنێ چوارشه‌مه 26-5-2021 له شاری كه‌ركوگ كتێبخانه‌ی كارێز ئێواره كۆڕێكی گه‌رم و گوڕی له ئامێز گرت.
له كۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له دكتۆر عه‌لی حوسێن و مامۆستا شوكور ساڵه‌یی له باره‌ی هونه‌ری وه‌رگێڕانه‌وه قسه‌یان كرد. دواتر د. عه‌لی چیرۆكی (منداڵه ئاو فرۆشه‌كه)ی له نووسینی خۆی، خوێنده‌وه، پاشان مامۆستا شوكور له وه‌رگێڕانی خۆی ده‌قی چیرۆكه‌كه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی خوێنده‌وه.
شایانی باسه میوانانی هه‌ر چوار شاری كوردستان، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر، دووبز و كه‌ركووك هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تازه هه‌ڵكه‌وتووی شاری كه‌ركووك، میوانی كۆڕه‌كه بوون، به گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌ل، كه‌شی كۆڕه‌كه‌یان خۆشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد..
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.