Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:40

سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای عێراق: حکومه‌ته‌که‌ی کازمی به‌ بێ پشت و په‌نایه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای  راگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ بێ پشت و په‌نایه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: كازمی له‌ ژێر فشاری خۆپیشاندرانی عێراقدا، سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی ده‌ستگیركرد، كه‌چی حه‌شدیش ئه‌و ئاڵۆزییه‌یان دروستكرد كه‌ بینیمان.

به‌ پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، كازمی له‌ نێوان فشاری خۆپیشاندران و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا گیرۆده‌ بووه‌.

 شایانی باسه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌، قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار، له‌ باشووری به‌غدا له‌لایه‌ن ھێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

دوای رووداوه‌كه‌ش، ھێزێكی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی ماڵی مسته‌فا كازمی و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌یان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی عێراق داوه‌، له‌وانه‌ ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ماڵی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف ،بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری ھه‌واڵگریی، كه‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و ھێزه‌ تایبه‌ته‌یه‌ كه‌ قاسم موسڵیح-ی ده‌ستگیركرد.

دواتریش وه‌ك رێكارێك بۆ رێگه‌گرتن له‌ ئه‌گه‌ری ھه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، ھێزێكی زۆری ئه‌منیی له‌ ده‌روازه‌كان و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی عێراق بڵاوه‌یان پێكرا، ھاوكات ژماره‌یه‌ك تانك له‌ ده‌ره‌وازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز جێگیركران.

دوای ئه‌و رووداوانه‌، قاسم موسڵیح راده‌ستی لیژنه‌ی تایبه‌تی هه‌واڵگریی و ئاسایش كرا كه‌ به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی پێكیده‌هێنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.