Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:17

مستەفا کازمی لەبارەی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی بەغدا بڵاودەكاتەوە.

كه‌مێك پێش ئێستا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هێزێكی ئەمنیی تایبەتی عێراقی بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەیانی ئەمڕۆ ئەركی دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارانیان ئەنجامداوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایەی لەسەریەتی.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران ده‌ڵێت: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگری ناوخۆ، هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێندراوه‌، ئێستاش له‌ ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كاندایه‌ تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن.

ڕاگەیەنراوەكەی كازمی پێچەوانەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقییەكانە كە بڵاویانكردەوە سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ نمایش و دیاردەی چەکداریی کە لەلایەن چەند گرووپێکەوە ئەنجامدرا پێشێلکردنێکی مەترسیداری دەستوور و یاسا بەرکارەکانەو فەرمانمان کردووە لێکۆڵینەوەی خێرا لەو جموجوڵانە بکرێت بەگوێرەی یاسا.

سەركردەكەی حەشد، تۆمەتبارە بە هێرشەكانی سەر بنكەی عەین ئەسەد و تیرۆرکردنی هەردوو چالاکوان.

ئەمڕۆ دوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، چه‌كدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونه‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.