Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:57

حکومەتی عیراق لەبارەی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی روونکردنه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی دەستگیركردنی قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: دەستگیركردنی ناوبراو بەبڕیاری دادگا بووە و لێكۆڵینەوەكانیش لەگەڵیدا دەستی پێكردووە.

له‌ بەیاننامەیەكدا، كە لەلایەن راگه‌یاندنی ئه‌منی سەر بە حكومەتی عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لەسەر یاداشتنی دەستگیرکردن بە گوێرەی مادەی 4ی تیرۆر کە لە ڕۆژی 21/5/2021 دەرچووە، تۆمەتبار قاسم مەحمود کەریم موسڵحیان دەستگیر کردووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەلایەن لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی هاوبەش، سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی بەگوێرەی ڕێوشوێنە یاساییەکان.

هاوكات شانەی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، له‌ ئێستاشدا ڕاگیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا دەكرێت.

شانەی ئەمنی جەختی لەوەشكردوەتەوە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ هیچ هێز و گروپێكی سه‌ربازی و ئه‌منی ناكاته‌ ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سوپای عیراق، ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە قاسم موسڵح لەژێر گوشارو هەڕەشەكانی حەشدی شەعبییەوە ئازاد كرابێت.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە هیچ لایەنێكی سەربازی یان ئەمنی نەكردۆتە ئامانج وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت بۆ مەبەستی ئاژاوەگێڕی، هەموو دەزگا سەبازی و ئەمنییەكانیش لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانن.

لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەمەوبەر لە شەقامەكانی بەغدا گردبوونەوە و داوای ئازادكردنی قاسم موسڵحیان دەكرد.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.