دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گرووپی حەشدی شەعبی، هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەوە.
دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گرووپی حەشدی شەعبی بە ناوی قاسم موسڵیح لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان ناوچەی سەوزیان لە بەغدا داخست لە ترسی ئەوەی نەوەک چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڵبکوتنە سەر ناوچەی سەوز و کێشە بنێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: چەکدارانی حەشدی شەعبی لە رێگەی ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە و دەستیان بە رووخاندنی پەرژینی ناوچەکە کردووە.
قاسم موسڵیح، فهرماندهی ئۆپهراسیۆنهكانی ئهنبار له دهستهی حهشدی شهعبی لهلایهن هێزێكی تایبهتهوه دهستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.