Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:37

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى هه‌رێم و باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارتن هووس باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز ڤێنسنت گیووم پۆپۆ به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارى و هاوبه‌شیى نێوانیان، هه‌وڵه‌كانى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ برده‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ زۆر بواردا پێویستییان به‌ هاریكاریى و یارمه‌تیدانى زیاترى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا هه‌یه‌.

دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئازادییه‌كان، دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته‌ و ڕێڕه‌وى ڕاست ده‌بێت و به‌ها و چه‌مكه‌ هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ جیهانى پێشكه‌وتوودا ده‌پارێزێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.