گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە ماوەیەکی کورت مووچەی هەموو فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2021/5/26 دكتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئاماده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 ده‌هێندرێته كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوای تاوتوێكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له‌باره‌ی دوا كه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، دكتۆر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بابه‌تی موچه نه سیاسی و نه یاساییه، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تدایه كه به‌ڵێنی داوه پابه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، ئه‌وه‌ی ئێستاش كه دواكه‌وتووه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته و كاری له‌سه‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كاتدا به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد نزیكه‌ی حه‌فتا و نۆ له سه‌دای داهاتی حكومه‌ت بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین ده‌كرێت بۆیه كێشه‌ی ته‌مویلكردنی مووچه دروست ده‌بێت.
د.جوتیار عادل: گوتیشی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی باشی ناوه له بواری چاكسازی، پرۆسه‌ی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم، دكتۆر جوتیار عادل گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021، پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان نوسراویان ئاراسته‌ی به‌غدا كردووه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه بۆ پابه‌ندبوون به‌سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی ناو یاسای بودجه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.