رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی نووسەران تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ف.ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریساڵ) دەستگیر کرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: تۆمه‌تبار لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا، راشیگه‌یاند: بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.