Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:52

رووسیا هۆشداری ده‌داته‌ تورکیا

کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ له‌ باره‌ی كێشه‌ی دووڕگه‌ی كریمیا و ئۆكرایناوه‌ هۆشداری توندی دایه‌ توركیا و رایگه‌یاند كه‌ زۆر به‌ توندی و ئاشكرا لایه‌نی توركی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌كات.
سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ر ئاستێكدا به‌ لایه‌نی توركییان گوتووه‌ كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هانی لایه‌نی شه‌ڕخوازی ئۆكراینی بده‌ن و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی هاندانی ئۆكراینا له‌سه‌ر پرسی كریمیا بێت.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌ مانای به‌ئامانج كردنی راسته‌وخۆی یه‌كێتی خاكی رووسیایه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی باشی بۆ توركیا نابێت.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ رۆژانی رابردوویش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری دابوویه‌ توركیا كه‌ ئگه‌ر بێتۆ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كریمیا و ئۆكراینا ئه‌وا رووسیایش ناچار ده‌بێت هاوشێوه‌ی توركیا ده‌ستوه‌ردانی له‌ كاروباری ناوخۆیی توركیادا بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.