Erbil 29°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:19

گواردیۆلا: یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ جیاوازه‌ و له‌م یارییه‌ش به‌ ئاستێکی دیکه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وین

کوردستان TV
100%


پیب گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕایگه‌یاند، یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاریه‌كی ته‌واو جیاوازه‌، بۆیه‌ له‌م یارییه‌ به‌ ئاستێكی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وین.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گواردیۆلا گوتی،‌ دۆڕانمان له‌به‌رامبه‌ر برایتۆن كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانانمان نابێت، ئێمه‌ براوه‌ی نازناوی خولی ئینگلته‌راین، بۆیه‌‌ ئێستا ته‌نیا بیر له‌ یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
 گواردیۆلا هه‌روه‌ها گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌ باشترین شێوه‌و به ‌ئاستێكی ناوازه‌ ده‌ربكه‌وین.
 ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر برایتۆن ماندووبوون به‌ یاریزانه‌كان دیاربوو، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات تا بیستونۆی ئه‌م مانگه‌ پشوو به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانه‌كانی بدات بۆ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر چێڵسی.  


                                                        

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.