له بیره‌وه‌ری 34هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1987ی شاری ڕواندزی سه‌ركه‌ش به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، و قائیمقامیه‌تی قه‌زای رواندز ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌م یاده پڕ شكۆیه به‌رێوه‌چوو.
ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕینی شاری رواندز و شه‌هیدانی رێگای كوردستان و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافه‌ری كه تایبه‌ت بوو به سروشتی قه‌زای رواندز، كه له لایه‌ن مامۆستا (سه‌عید ئه‌سعه‌د) ده‌ستی پێكرد.
دواتر قائمقامی قه‌زای رواندز وته‌یه‌كی به‌م یاده شكۆداره پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد
یه‌كێك له‌چالاكییه‌كان كردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین پێشانگای هونه‌رمه‌ند (سه‌عید ئه‌سعه‌د عه‌لی) بوو، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو رایگه‌یاند: به‌شانازییه‌وه له‌م یاده‌دا به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداربووم ، كه گوزراشت له شوێنه سروشتییه‌كانی رواندزی ده‌كرد.
هه‌ر له میانه‌ی برگه و بابه‌ته‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشمه‌رگه و رێكخستنی نهێنی و بریندارانی به‌شداربووی ڕاپه‌ڕینه‌كه به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانیان ئاماده‌بووانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و باسی زوڵم و زۆرداری ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆری ڕوخاویان كرد كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی بێ تاوانی ڕواندز و دۆڵی ئاكۆیان ئه‌نجامیانداوه، به به خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات.
شایانی باسه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌رزاری و فۆلكلۆرناسی رێك خست و یه‌كه‌م به‌رهه‌می پرۆژه‌كه ، په‌رتووكی ( ئیدیۆم له رواندزێ و ده‌وربه‌ری) له ئاماده‌كردنی (د.هه‌ڵمه‌ت بایز ، رێبوار عه‌بدوڵا ، هێمن ره‌قیب) ناساند.
ئا: كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.