Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:45

دلشاد شه‌هاب: هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ساڵی 2015 لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهات بناغه‌یه‌كیان دانا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گرفت په‌كی كه‌وت.

له‌ چوار چێوه‌ی كۆنفرانسی یه‌كریزی و ده‌ستووری كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی كوردستان رێكخراوه‌، دلشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ساڵی دوو هه‌زارو پازده‌ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهات و له‌و كاته‌دا كارێكی باشیان كرد و بناغه‌یه‌كیان دانا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام هه‌ندێك گرفت و كێشه‌ی سیاسی بوونه‌ هۆی ئه‌م هه‌وڵانه‌ بووه‌ستێنرێن و به‌ئامانج نه‌گه‌ن.

دلشاد شه‌هاب گوتیشی له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گرفتانه‌ نه‌هێڵێت كه‌ له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دان، و نیازی وایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كریز و هاوده‌نگ بكات و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بخوڵقێنێت كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور تایبه‌ت به‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نییه‌ و بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.