ئەمڕۆ چوارشەممە 19 - 5 - 2021، رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،
له‌میانی بەشداری له‌کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان - هەولێر كه لەژێر ناونیشانی یەکڕیزی و دەستووری به‌رێوه‌چوو، رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون.
گوتیشی: ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستە هه‌بێت و ده‌مێک بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه.
د. رێواز فایق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له ساسییه‌كان ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه داوایان لێكردووه وه‌ك لایه‌نی كۆكه‌ره‌وه یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی گونجاو.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوورێك نییه، كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییه، كاره‌كانیان له په‌رله‌مان یاسادانان، په‌سه‌ندكردنی بودجه، چاودێریكردنی حكومه‌ت و پابه‌ندبوونی كارنامه‌ی حزبه‌كانه كه خستوویانه‌ته به‌رده‌م رای گشتی له هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی وایە ئەو سیاسییانەی داوا دەکەن هەرێمی کوردستان دەستووری تایبەتی خۆی نەبێت، دەیانەوێ بەردەوام بن لە دەستوەردان و گەندەڵییەکانی خۆیان و هیچ شتێکیش نەبێ بۆ ئەوەی رابگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.