Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 13:27

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەڵمانیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و كۆمەڵێك پرسی تریان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا كە ئەمڕۆ ( 18 ئایاری 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی2021 پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ڕایگەیاند هەفتەی داهاتووش شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال و هەموو لایەنە سیاسییەکان بە هاوکاری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.