لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئایاری2021 بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و بە بەشداری ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكان ، لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوە چوو.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەخێرهاتنی سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانی وەزارەتی كرد و دەستخۆشی لهبهرێوهبهره گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت كرد لەباش بەڕێوەچوونی كارەكانیان بە گشتی و بەڕێوبەرایەتی بودجە و میلاكات بە تایبەت لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دارایی و ئابووریدا هاتووه: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەكراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجەكرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.