بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی عیراقی فیدراڵ، سەبارەت بە زەویە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک و دەوروبەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیارێکی بۆ بەرژەوەندی کورد داوە.
دوابەدوای نوسراوێکی وەزارەتی ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ژمارە (٢١/٥) لە بەرواری ٢٠٢١/٢/٣ بە واژۆی خالید شوانی، بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عیراقی فیدراڵ سەبارەت بە کێشەی زەویە کشتوکاڵیەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری و تازە کردنەوەی گرێبەستیە کشتوکاڵیەکان، کە پێچەوانەی ماددەی (١٤٠) ی دەستووری عیراقیە، ھەروەک ئەو زەویە کشتوکاڵیانە بە پێی ھەردوو بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی ژمارە (٢٩) ی ساڵی ٢٠١٢ ھەروەھا بریاری ھەمان سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٠٧ ی تایبەت بەھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی سەرجەم زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە بە ئامانجی گۆرینی شوناس و دیمۆگرافی کەرکووک.
لە بەرامبەردا وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عیراقی بە نوسراوی ژمارە (١٠٢٠) لە بەرواری ٢٠٢١/٥/٤ وەڵامی نوسراوەکەی ھەرێمی ئاگادارکردوەتەوە کە دابەشکردنەوە و نوێ کردنەوەی گرێبەستی زەویە کشتووکاڵیەکان راگیراوە بەوەش بڕیارەکانی مادەی ۱٤۰ ی تایبەت بە زەوی کشتوکاڵێکانی کەرکووک بەرکارئەبن و چارەسەری بنەڕەتیش لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە بۆ ئەکرێت کە لە چوارچێوەی ماددەی (١٤٠) دا بێت .
ئەمانە ھەمووی لە بەردەوامی دانوستان و راگۆرینەوەو کۆبوونەوەی بەردەوامی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دێت سەبارەت کە کردنەوەی گرێ کوێرەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ چارەسەری بابەتیانەی کۆی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە کەرکووک و دەوروبەری بە کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی و بابەتی پەیوەندیداری تر بە پێی ماددەی (١٤٠).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.