Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:55

چین ئه‌مه‌ریکای تۆمه‌تبارکرد له‌باره‌ی توندوتیژییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی چین ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تباركرد به‌ دروستكردنی كۆسپ و ڕێگری له‌به‌رده‌م دانیشتنی به‌ په‌له‌ و نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.

هوا تشۆن ینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ گرژی و توندتیژییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ساز بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌ هه‌موو توانای خۆی ڕێگری له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كات، ڕاشیگه‌یاند كه‌ واشنتن نه‌ك هه‌ر ڕێگری له‌ دانیشتنه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵكو نه‌یهێشتووه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆیشی له‌ به‌رانبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان ده‌رببڕێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ په‌كین نیگه‌رانه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بێباكن و له‌گه‌ڵ زیادبوونی شه‌ڕ و گرژی و توندوتیژین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیچ هه‌نگاوێك نانێن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه‌ ئێستا كه‌وتۆته‌ نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین و هاووڵاتیانی سڤیلی تیادا ده‌بنه‌ قوربانی.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.