ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، بهبۆنهی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پهیامێكی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: بەبۆنەی (59)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین.
پارێزگاری ههولێر راشیدهگهێنێت: یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جگە لەئەرکەکانی خۆی، هەمیشە بەشێکی دانەبڕاو بووە لەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و لەسەنگەری بەرگریکردندابووە بۆمافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و قوتابخانەیەک بووە بۆ نیشتیمانپەروەری و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی کوردستان، لەدۆخ و ڕۆژگارە سەخستەکانیشدا لە خزمەت پەروەردەکاری بەردەوام بووە و بەشداریەکی کارای هەبووە لەگۆڕانکارییە پەروەردەیی و مەدەنییەکان، هیوادارین لەمەودوا کاری زیاتربکەن لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی داهێنەر و گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر دهشڵێت: دووبارە(59)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.